نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەكانی ئێرانی بڵاوكرده‌وه‌

ژمارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەكانی ئێران زۆر لەوە زیاترە میدیا فەرمییەكان باسی دەكەن. تەنیا لە دوو شاری بچووك سەرووی 35 كەس بە تەقەی هیزەكانی رژێمی ئێران شەهید بوون. فەرمان بە بەرپرس و قایمقامەكانی شارە كوردییەكان و سەرجەم شارەكانی ئێران كراوە بە هیچ شێوەیەك ژمارەی قوربانیان ئاشكرا نەكەن.

رەپێرت کۆڵڤیڵ، گوتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئێمە بە قووڵی نیگەرانی سەربارەت بەو راپۆرتانەی کە باس لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە بەها نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی هێزدەکەن، لە نێویاندا بەکارهێنانی گولـلە لە دژی خۆپیشاندەران لە ئێران لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، کە لە رۆژی هەینییەوە دەستیان پێکردووە و تاوەکو ئەم هەفتەیەش بەردەوامن.
راها بەحرەینی، لێکۆڵەر لەسەر پرسی ئێران لە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ “بەپێی ئەو راپۆرتە باوەڕپێکراوانەی ئێمە بەدەستمان گەیشتوون، لەماوەی کەمتر لە سێ رۆژ، واتە لە رۆژی هەینییەوە تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەمەوە 106 کەس کوژران لە 21 شار لەسەرانسەری ئێران. ئێمە باوەڕمان وایە ژمارە راستەقینەکە زۆر لەوە زیاتربێت، بەڵام لەبەرئەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەتەواوەتی یانیش بە نزیکەیی هەموویان پچڕاون و ناتوانیت دەستت بەو زانیاریانەبگات و قسە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەیت کە ئازیزەکانیان لە دەستداوە”.
ئەم ئامارانەی ئەمنستی بڵاویکردوونەتەوە بە تەنیا هی 21 شاری ئێرانن، بەڵام لە چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت، باس لەوەدەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زۆر لەوە زیاتربێت کە باس دەکرێن.

 

Back to top button