بـەپەلە .. كەشتی هەڵگری فرۆكەی ئەمریكی ئەبراهام لینکۆڵن نزیك ئێران بوویتەوە

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا لە تویتێکی خۆی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توێتەر ڕۆژی سێ شەممە وێنەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی، ئەبراهام لینکۆڵنی بڵاوکردەوە لە کاتی پەڕینەوەی لە گەروی هورمز بە هاوەڵی سێ کەشتی دیکەی جەنگی”.

ئەمە لە کاتێك دا گرژیەکان نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر تەشەنەی کردووە و لەم بارەیەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بنتاگۆن گوتی پەیوەندیەکانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێشکگرانی کەنار ئاویـیەکانی ئێران تەنها بۆ کاری هونەری بووە.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بە کۆنگریسی ڕاگەیاند کە 3 هەزار سەربازی ڕەوانەی سعودیە دەکات چونکە پێی وایە ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئەو هێزانە کە ڕەوانە دەکرێن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕەفتارە دوژمنکارانەی ئێرانە،  مەبەست لێی توندوتۆڵکردنی بەرگری هاوپەیمانەکانمانـە”.

سەرچاو : العربیە نێت

 

Back to top button