هێزە ئەمنیەکانی تورکیـا بەرپرسانی کورد لە باشووری تورکیا دەستگیر دەکەن
ئەمڕۆ چوار شەممە هێزە ئەمنیەکانی تورکیا 12 کوردیان دەستگیر کرد بە بیانۆی پەیوەندیـیان بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە شاری غازی عەنتاب کە دەکەوێتە باشووری وڵات و لە نێوان دەستگیرکراوەکان دا موسلیم کیلیتش سەرۆکی لقی پارتی گەلانی دیموکرات و عەبداڵلە ئێنجە سەرۆکی لقی پارتی ناوچەکانی دیموکرات لە ویلایەتی غازی عەنتاب
سەرچاوە ئەمنیەکان ڕایانگەیاند دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی دەسەڵاتە دادوەریە تایبەتەکان کران و شایەنی باسە لە مانگی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئەمنی 3 سەرۆك شاروانیان دەستگیر کرد بە ناوەکانی عەدنان سەلجوق و کیزبان یەڵماز و ئۆرهان ئەیاز و لە مانگی ئابی ئەم ساڵ 3 سەرۆك شارەوانی دیکە دوور خرانەوە لە کارەکانیان ئەوانیش ئەحمەد تورك و عەدنان سەلجوق و بەدیعە ئۆزغوکجە
سەرچاوە : شەفەق نیوز