ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی F35 بۆپشتگیری ئیمارات ڕەوانەی ئەو وڵاتەکرد

 

سـوپای ئەمریکا ڕایگەیاند پۆلێکی سەرباری نوێ لە فڕۆکەی جەنگیەکانی F35 بڵادەکاتەوە لە بنکەی ظفرەی ئاسمانی لە ئەبو زەبی “.

لەم بارەیەوە گوتەبێژی باڵی فڕۆکە جەنگیەکان 388 لە بنکەی هێڵ لە ویلایەتی یۆتا گوتی 34 تیم لە فڕۆکە جەنگیەکان بنکەکەیان جێ هێشت و ڕوویان کردە ئیمارات بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا لە ناوچەکە.

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە پێش چەند هەفتەیەك پۆلی چوارەمی فڕۆکە جەنگیەکان گەڕانەوە بنکەی هێـڵ لە دوای تەواو بوونی ئەرکەکانیـان

سەرچاوە : The Standard – Examiner

Back to top button