عەبادی داوا لە چەند نوێنەرێكی كورد دەكات دژی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا بوەستنەوە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە چەند ئەندام پەرلەمانتارێك لە فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ شەوی 18 لەسەر 19ی ئەم مانگە كۆبوونەتەوە لەگەڵ عەبادی لە كۆبوونەوەكەدا عەبادی داوا لە ئەو چەند نوێنەرەی كورد لە پەرلەمانی عێراق و فراكسیۆنە جیاوازەكانی یەكێتی و كۆمەڵ و گۆڕان كردووە دژی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا بوەستنەوە”.

هەر بەگویرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە ئەم كۆبوونەوەیە بەنهێنی ئەنجام دراوە، دوو كەس لەو كەسانەی بەشداری كۆبوونەوەكە بوونە، هۆشیار عەبدولڵا و تالیب ناوێك و ئەحمەدی حاجی رەشید و دوو پەرلەمانتاری تری یەكێتی بوونە، لەم كۆبوونەوەیەدا عەبادی داوای لێكردوون، كە دژی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا بوەستنەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، عەبادی داوایی كردووە كە رێكەوتنی هەولێر و بەغدا ئەگەر سەربگرێت پێگەی هەردوو حكومەت بەهێز دەبێت و بەمەش دۆخەكە لە پێناوی ئەواندا بەرەو چارەسەری دەچێت، بۆیە واباشترە هەوڵی رێگری بكرێت لەم رێكەوتنە”.

شایانی باسە لە ئێستادا ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە لەمیدیاكاندا هەڵمەتێكی دژی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا بەرێوە دەبەن و بەشێك لە میدیا مخابەراتیەكانی سلێمانی ئەو هەڵمەتە بەرێوە دەبەن”.

Back to top button