دادگای فیدراڵی: بەپێی یاسای تیرۆر لێكۆڵینەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران ناكرێت

لە ئوم قەسر دوو خۆپیشاندەر کوژران و 90ی دیکەش برینداربوون و دادگای فیدڕاڵیش رەتیدەكاتەوە، بەپێی یاسای تیرۆر لێكۆڵینەوە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكرێت

ئەمڕۆ یەك شەممە دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، پێشێلکارییەکانی خۆپیشاندەران بە تاوانی تیرۆریستی هەژمار ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پێشێلکاریانەی لەسەر خۆپیشاندەران هەژمارکراون بە تاوانێکی تیرۆریستی داناندرێن، بەڵکو بەپێی یاسای سزادانی عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ماوەی زیاتر لەمانگێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەبەغدای پایتەخت و زۆربەی شارەكانی دیكەی عیراق دەستیپێكردووە و هاوكات بەهۆی گرژییەكانەوە زیاتر لە 300 خۆپیشاندەر كوژراون و زیاد لە 16 هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوونە.

هەر لەخۆپیشاندانەكان ژمارەیەك بینای حزبی و حكومی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندراون.

 

Back to top button