دواین زانیاری لەبارەی كۆنگرەیی تەعینكردنی یەكێتی
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، یەكێتی لەناوەخۆدا تەوافقی لەسەر كۆنگرەكە كردووە لەنێوان كوتلە جیاوازەكاندا و لە ئێستادا لیستێك ئامادەیە لە باڵە جیاوازەكان بۆ سەركردایەتی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی” ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتی نیشتمانی دوای كۆچی دوایی سكرتێری گشتی نەیتوانیوە تاوەكو ئێستا كۆنگرە ببەستێت، لە ئێستادا یەكێتی لەهەوڵی ئەوە دایە كە كۆنگرەیەكی تەعینكردن ببەستێت”.
سەرچاوەیەكی لە باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، كە لیستێك ئامادە كراوە بۆ سەركردایەتی ئەو حزبە و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی كە تەوافقی لایانەكانی لەسەرە، كە وابریارە لەناو كۆنگرەدا ئەم لیستە بخرێتە روو، بەڵام میدیاكانی یەكێتی وا پێشانی دەدەن كە كۆنگرەكە بەبێ تەوافق و ئامادەكردنی لیستە”.
سەرچاوەكە دەشلیـن نەوەكانی تاڵەبانی و جەنگی و كۆسرەت و لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی رێكەوتوونە كە دابەشكاریەكان لەناو حزبدا بۆ كۆنگرە ئامادە بكرێت، هەر یەكەم چەندین سەركردایەتی پێشنیار كردووە بۆ كۆنگرەی داهاتوو، واتا هەر باڵێك بەشی خۆی لە سەركردایەتی حزب پێدەبەخشرێت، ئەگەری زۆریش هەیە كۆسرەت رەسوڵ بكرێتە سكرتێری یەكێتی و سێ جێگریشی بۆ دیاری بكرێت كە لە هەموو باڵەكان پێكهاتبن”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ناو باڵە جیاوازەكانی یەكێتی ترس لە ئەگەری كودەتایەك هەیە لەناو كۆنگرە، كە هەندێك كەس خۆیان داناوە بۆ سكرتێری یەكێتی بەڵام ئەستەمە ئەوە جێبەجێ بكرێت”.
سەرچاوەكە دەشلێ” مەترسی هەیە لەوە كۆنگرەكە نەكرێت، یان شكەست بهێنێت بە پلینۆمێك كۆتایی بهێنن بە داخوازی بەستنی كۆنگرەكە چونكە بابەتی كۆنگرەكە تەوافقی سیاسیە، بێ متمانەیەكی زۆر لەنێوان باڵەكاندا هەیە بەشێوەك وەك دوژمن سەیری یەكتر دەكەن.