ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا : فەرماندەیەکی سەربازی وەکو پارێزگار هەڵبژارد
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا فەرماندەیەکی سەربازی پێشووی سوپای عێراقی وەکو پارێزگار هەڵبژارد.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەکۆی دەنگی 23 ئەندام، نەجم جبووری، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای بە پارێزگار هەڵبژارد.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نائاسایی بووە و تایبەت بووە بە هەڵبژاردنی پارێزگارێک بۆ شارەکە.
فەریق روکن نەجم جبوری، کە پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بوو، شوێنی مەنسوڕ مەرعید دەگرێتەوە، کە لە مانگی ئایاری رابردوو وەک پارێزگاری نەینەوا دەستنیشان کرا و رۆژی 19-11-2019 بە دەنگی ئەنجومەنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەکار لادرا.