شاندێکی ئەمریکی لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رۆبێرت کارەم راوێژکاری ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد .
لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەرێوە چوو ، گۆڕانکاریەکانی عێراق و ناوچە تاوتوێ کرا ن ، هاوکاری و هەماهەنگی نیوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەعێراقیەکان بۆ رێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش جەختی لە سەر کرایەوە .
شاندی ئەمریکی پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان لە نیوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و ڕایانگەیاند هەرێمی کوردستان لە روانگەی ئەمریکاوە هاوپەیمانێکی گرینگەو سەقامگیری و کوردستانێکی بەهێز ئامانجی ئەوانە .