وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چوار بڕیاری ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار بڕیاری له باره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ركرد كه یه‌كێكیان قه‌ده‌غه‌كردنی كاری حزبیه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه.
بەگوێرەی نووسراوەکە کە واژۆی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی بەسەرەوە، وەزارەت ئەم کارانەی خوارەوەی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قه‌ده‌غه كردووه:
- ئەنجامدانی کاری حزبی لە ناو وەزارەت
- سزادانی سیاسیی
- ئەنجام دانی چالاکی سیاسی و حزبی
- وەرگرتنی ئابوونە
هەر بەگوێرەی نووسراوەکە، وەزارەت سزای هەر کەس و لایەنێک دەدات سەرپێچی ئەو خاڵانە بکات.