مەترانی ئەرمەن لە عێراق لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاڤاک ئەسەدۆریان ، مەترانی ئەرمەنی ئۆرتۆدۆکس لە عێراق و شاندی یاوەری کرد”.
لەو کۆبوونەوەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیری خۆی بۆ ئەرمەنەکانی کوردستان دەربڕی ، هاوکات ئەسەدۆریان یادداشت نامەیەکی سوپاس و پێزانینی کەنیسەی پێکهاتەکانی ئەرمەنی پێشکەش بە نێچیرڤان بارزانی کرد .
لە دیدارەکەدا کەبە ئامادە بوونی وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیى هەرێمى کوردستان بەرێوە چوو ، دۆخى ئەرمەن لە هەرێمى کوردستان و عێراق، کاروبارى دێر و کلێساکانیان لە زاخۆ، دهۆک و هەولێر،، هەروەها ماف و داواکارى و پێداویستییەکانیان، تاوتوێ کران”.