ئەمریکا داوا لە ئەلمانیا دەکات گەمارۆ بخاتە سەر ئێران

راوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی ئەمریکا داوا لە ئەلمانیا دەکات ، ڕەچاوی ئەو گەمارۆیانە بکات لە لە سیاسەتی دەرەکیدا بۆ سەر ئێران”.

 

رابێرت ئوبراین داوای لە حکومەتی ئەلمانیا کردووە کۆتایی بە پێوەندییە بەردەوامەکانی هاوردەو هەناردە لە گەڵ ئێران بێنێت، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێکەوتنێکی نوێ بكەن لە هەمبەر دۆسیە ئەتۆمیەکەی ئێران”.

 

ئاژانسی دۆیچەوێلەی ئەلمانی رۆژی چوارشەم بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕاوبۆچوونی ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لە سەر چۆنیەتی سیاسەت لە گەڵ ئێران بڵاو کردەوە”.

 

رابێرت ئوبراین کە رۆژی 18 ی مانگ سێپتەمبەری ئەمساڵ وەک جێگرەوەی جۆن بۆڵتۆن ، کرایە ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی تیمی ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئەلمانی دا ( بیڵد ) ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەلمانیا گرت و گووتی ئێتر کاتی ئەوە هاتووە ئەلمانیا دەست لە پشتیوانی ئێران هەڵگرێت”.

Back to top button