پسـوولەی 50 سەرپێچی هاتوچۆ بۆ گەنجێك هاتووە کـە نە موڵەتی شۆفێری هەیە و نـە ئۆتۆمبێل

دانیـال بۆبسکۆ گەنجێکی ڕۆمانیە بۆ تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ چووەتە بەریتانیا، بەڵام تووشی شۆك بووە بەم هەموو پسوولەی سەرپێچی هاتوچۆیی کە بۆی هاتتۆتەوە” بەهۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی ڤۆڵکس واگن لە شوێنێکی قەدەغەکراو لە شەقامی ئیبسویتش،  بەڵام ئەوەی نامۆیە ئەو گەنجە ئۆتۆمبێلی نیە و تـا ئێستا مووڵەتی شوفێریشی نیـە”.

 

دانیال بۆبسكۆ” گوتی تـا ئێستا نامەی هەڕەشەی گرتنە بەری ڕێکاری یاسایم بۆ دێت ئەگەر بێتوو بژاردنەکەم ڕادەست نەکەم، بۆیە منیش لایەنی پەیوەندیدارم ئاگادار کردووتەوە لەم هەڵەیە و واتـا ئەم کەسەی ناوی منی بەکارهێناوە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل هەر کاتێ بیەوێت ئەتوانێ قەرزیش بەناوی من لە بانک وەرگریت”.

لەم بارەیەوە ئەنجوومەنی شاری ئیبسویتش گوتی” دەستمان بە لێکۆڵینەوەیەك کردووە لەسەر ئەم دۆسێیە ئاڵۆزە و لە هەوڵ داین بۆ دۆزینەوەی خاوەنی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە”.

 

سەرچاوە : بەیـانی ئەلیکترۆنی

Back to top button