وەزیری رۆشنبیری لەبارەی داخستنی کەناڵەکانەوە رێنماییەکی دەرکرد
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه و چاپكردنی كتێب ده‌ركرد و رایگه‌یاند، بۆ دانانی سنوورێك له‌سه‌ر ناوزڕاندن و تانه‌دان له كه‌سایه‌تی و ئاین و مه‌زهه‌به‌كان، نابێت هیچ كتێبێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان چاپ بكرێت.
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “به‌مه‌به‌ستی سنوردانان بۆ تانه‌لێدان و ناو زڕاندنی كه‌سایه‌تی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و داب و نه‌ریت و سیسته‌می گشتی و هه‌روه‌ها له‌پێناو پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تیی كلتوری كوردی و ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی رزگاریخوازیی كوردستان هیچ كتێبێك ژماره‌ی سپاردنی پێ‌نادرێت و نابێت چاپخانه‌كان چاپی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌رنه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن چاپخانه‌كه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه”.
سەبارەت بە کاری تەلەفزیۆنەکانیش، وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاندووه، “له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان به یاسا و رێنماییه‌كان و هه‌ڵسان به ناوزراندن و سوكایه‌تی كردن به خه‌ڵك و ره‌مزه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه و هاندانی خه‌ڵك بۆگێره شێوێنی و توندوتیژی تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان بۆی هه‌یه بۆجاری یه‌كه‌م كه‌ناڵه‌كه دابخات به‌مه‌رجێك له 72 كاتژمێر زیاتر نه‌بێت و جاری دووه‌م له هه‌مان ساڵ له هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت و جاری سێیه‌م له هه‌مان ساڵ به یه‌كجاری كه‌ناڵه‌كه داده‌خرێت و جارێكی تر به‌م ناو و لۆگۆیه مۆڵه‌تی پێنادرێته‌وه”.