تەوەری كۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
پاش ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستپێشخەریەكی خستە روو لەلایان زۆربەی حزبەكان پێشوازی لێكرا، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایگەیاند كە لەهەفتەی داهاتوو پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی كۆدەبنەوە.
 
محمود محمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە هەفتەی داهاتوو پارتی لەگەڵ هەریەكە لە گۆڕان و یەكێتی و بزوتنەوەی ئیسلامی كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكەش كۆبوونەوەی یەكڵا كەرەوە دەبێت بەتایبەت لەگەڵ گۆڕان.
 
بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی كۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان لە سلێمانی قۆناغێكی نوێ دەبێت بۆ داهاتووی كوردستان و سەرچاوەیەكیش لەگۆڕان دەلێت، گۆڕان بە پارتی راگەیاندووە كە كێشەی ئەوان بەشداری لەحكومەت یان ئۆپزسیۆن نیە، بەڵكو فۆڕمی پێكەوەژیان و سیستەمی حكومرانی دەوڵەتی كوردستانە.
 
سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕان بەخواكوڕكی راگەیاندووە كە سیاسەتی فەرمی گۆڕان لەگەڵ كۆبوونەوەیە لەگەڵ پارتی و دەلێت گۆڕان كێشەی لە چۆنیەتی بەشداری كردن لەحكومەت یان ئۆپزسیۆن نیە، بەڵكو قسەی گۆڕان لەسەر فۆرمی دەوڵەتی كوردستان دەبێت لە داهاتوو دا چونكە سیاسەتی گۆڕانیش گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی كە كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان هاتووە.
 
Back to top button