ئاتوڵڵا سیستانی : سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەبێت بە بێ دەستتێوەردانی دەرەکی هەڵبژێردرێت
ئەتوڵلا عەلی سیستانی گەورەمەرجەعی شیعەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند پێویستە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بە بێ دەستتێوەردانی دەرەکی هەڵبژێردرێت
ئەو مەرجەعەباڵایەیی عێراق کە وەک کەسێکی خاوەن پێگەی تایبەت دەناسرێت بۆ کاریگەری لە سەر سیاسەتەکانی عێراق ،لە کاتێکدا داوای ئەوە دەکات دەستی دەرەکی نابێت کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بێت ، کە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان ئاشکرایان کردووە نوێنەرانی ئێران بۆ دانووستان لەم بارەوە لە گەڵی کۆبوونەوە .
سیستانی لە دوای روخانی دەسەڵاتەکەی سەدام حسێن دەستێکی باڵای هەبووە لە دانان و لادانی بەرپرسانی سیاسی ، بەڵام ئیستا ڕایگەیاندووە نایهەێت هێج دەستتێوەردانێک بکات لە داهاتووی سیاسی عێراقدا .