دەرمانێکی ساختەی شێرپەنجە لە هەولێر دەستی بەسەردا دەگیرێت
لە مەزرەعەیەکی سەر ڕێگەی هەولێر سەلاحەدین دەست بە سەر کۆگایەکدا دەگیرێت کە کاریان دروست کردنی دەرمانی ساختەی دژی شێرپەنجە بووە .
کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان لەو بارەوە ڕادەگەێنێت هەر لەم کۆکایە بەشێکی زۆر دەرمانی ساختەی ئێرانی کە لەوێڕا هاوردەی هەرێم کراوە دەستی بەسەردا گیراوە .
وەک باس دەکرێت ئەو دەرمانی دژە شێرپەنجەیە بە بڕی 900 بۆ 1000 دۆلار بە تووشبووانی شێرپەنجە فرۆشراوە .
هێژا ئهنوهر، سهرۆكی لیژنهی چاودێری كۆنترۆڵی دهرمان بۆ میدایاکانی ئاشکرا دەکات ئەو دەرمانەی کە لە مەزرەعەیەکی ڕێگەی هەولێر سەلاحەدین وەک دەرمانی دژە شێرپەنجە دروست کراوە ، بنەمایەکی زانستی پزشکی نییە .
هاوکات ڕایدەگەێنێت هەرچەند دووکەس دەستبەسەر کراون ، بەڵام تا سەرچاوەی سەرەکی و کەسانی سەرێی ئەم هاوردەکردن و دروست کردنە کە مەترسین بۆ سەر گیانی هاوولاتیانمان نەدەینە یاسا ، کۆڵ نادەیین و ئەو پەڕاوە بە کراوەیی دەمێنێتەوە .
لە بەشێکی تردا روونی دەکاتەوە بەشێکی زۆری ئەو دەرمانانە لە ئێرانەوە هێنراونەتە سلێمانی و لەوێرا ڕەوانەی شاری هەولێر