قوباد تاڵهبانی: مهحرومین لە وڵاتێکی تایبەت بە خۆمان وەک هەموو میللەتانی جیهان.
خواكوڕك
ئهمرۆ شهممه 17/12/2016 قوبا تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم بهبۆنهی رۆژی ئاڵا پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهینێت، “وڵاتان گەواهی ئەوەمان بۆ دەدەن کە میللەتێکی زوڵم لێکراوین و قوربانیەکی بێ وێنەمان داوە”.
تاڵهبانی له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك پیرۆزبایی خۆیی ئاراسته دهكات و بههیوای ئهوهیه، “وەک چۆن ڕەنگە جیاجیاکانی ئاڵاکەمان پێکەوە تێکەڵ و گرێدراون و بونەتە نیشانەی قوربانیدان و بەرخودان و ڕەنجدانی گەلەکەمان، بەئەندازەی تێکەڵبوونی ڕەنگەکانی، حزب و لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارنیش، یەک دەنگ بونایە”.
دهقی پهیامهكهی قوباد تاڵهبانی
پیرۆز بێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان، بە هیوای ئەوەی، وەک چۆن ڕەنگە جیاجیاکانی ئاڵاکەمان پێکەوە تێکەڵ و گرێدراون و بونەتە نیشانەی قوربانیدان و بەرخودان و ڕەنجدانی گەلەکەمان، بەئەندازەی تێکەڵبوونی ڕەنگەکانی، حزب و لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارنیش، یەک دەنگ بونایە، لە پێناو بەرجەستەکردنی مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان کە ئەمەش پەیوەستە بە دروستکردنی یەک ریزی و وەلانانی ناکۆکیە نێوخۆییەکان کە بونەتە لەمپەر لەبەردەم جێبەجێ کردنی هەموو ئەو ڕەهەندە نیشتمانیانەى کە پێویستە لە ئێستادا کارى لەسەر بکرێت ..
وڵاتان گەواهی ئەوەمان بۆ دەدەن کە میللەتێکی زوڵم لێکراوین و قوربانیەکی بێ وێنەمان داوە تا ئەندازەی خاوەنداریەتیمان بۆ ئەو ئاڵا پڕ مانە بەنرخە ومەحروم بونمان لە وڵاتێکی تایبەت بە خۆمان وەک هەموو میللەتانی جیهان.
هەر بەرز و مەزن و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان، ئاڵای شەهیدان و بەرخودان و تێکۆشان..
لە کۆتایدا دەڵێم: سڵاو لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، سڵاو لەهێزی پێشمەرگەو باقی هێزە ئەمنیەکانی تری کوردستان، سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان، سڵاوی خۆراگری بۆ هاوڵاتیان و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئاسۆی کۆتایهێنانی قەیرانەکان سەری هەڵداوە٠
هەمیشە سەرفرازبن٠