سبەی دادگای باڵای عێراق دوا بڕیار لەسەر كەیسەكەی زێباری دەدات

خواكوڕك

لەدوای ئەوەی وشیار زێباری تانەی لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا, ” سبەی١٢/١٧ لە لایەن دادگای باڵای عێراقبڕیار لەسەر تانەدانەكەی وەزیری دارایی عێراق، دەدرێت و دەرئەنجامەكەی ئاشكرا دەكرێت.
د.ئەردەلان نورەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی باسنیوزی ڕاگەیاندووە: “رۆژی یەكشەممە، 18\12\2016، لە دادگای باڵای عێراق بڕیار لەبارەی كەیسی هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق دەدرێت”.

ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتوشیەتی:” پێم یوایە دادگا لە بەرژەوەندی هۆشیار زێباری بڕیار دەدات, وە ئێمەش چاوەڕوانین بڕیارەكە لەبەرژەوەندی زێباری بێت، چونكە كاتی خۆی وەك كەیسێكی سیاسی، مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە كراوە”.

هۆشیار زێباری پۆستی وەزیری دارایی لە كابینەكەی عەبادیدا پێدرا.

Back to top button