لە نێو هۆڵی كۆنگرە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرایە دەرەوە

 

بە مەبەستی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان, فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی چووە نێو هۆڵی كۆنگرەكە دواتر لێدوانێكی بۆ چەند دەزگایەكی میدیایی دا و رەخنەی لە یەكێتی و شێوازی بەستینی كۆنگرەكەی گرت, بە هۆیەوە لە لایەن ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرە كرایە دەرەوە.
سەرچاوەیەك لە نێو كۆنگرەی چواری یەكێتی بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند. كاك فەرەیدوون لە چەند میدیایەك رەخنەی لە یەكێتی و ئەو فۆڕمەی كۆنگرە گرت, كە ئەمەش یەكەم دەنگی ناڕەزایەتی بوو بە ئاشكرا لە نێو یەكێتی بۆیە لە لایەن ژمارەیەك ئەندامی راسپێردراوی كۆنگرە پەلاماری دراو كرایە دەرەوە.
سەرچاوەكەی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كە فەرەیدوون عەبدولقادر بە میدیاكانی گوت, یەكێتی جاران قەندیلێكی بەرزبوو، بەڵام ئەمڕۆ شاخێكی بچووكە, بۆیە هیچ هیوایەكم هەستانەوەی یەكێتی نەماوە ئەمەش هۆكاری دانیشتنی من بوو لە یەكێتی .
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد لە نێو هۆلی كۆنگرە نەك تەنها ئەندامان سەدان كادری دژە تیرۆر هاتوونەتە ژوورەوە كێی ویستیان چاوی لێ سور دەكەنەوە یان دەیكەنە دەرەوە.

Back to top button