پرۆژە یاسای چاکسازی پاسەوانە بندیوارەکانیش دەگرێتەوە
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی پەرلەمان دەکات و ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی و دژە گەندەڵی پێداچونەوە بە پاسەوانە بندیوارەکانیشدا دەکەن .
رێبەر ئەحمەد لەمبارەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند ، پاسەوانان وەک یەکەی تایبەتی هەرێمی کوردستان بە یاسا ڕێک دەخرێنەوە و بە پەرلەمانیشمان ڕاگەیاندووە زۆر بە زوویی ئەم بابەتە وەک دۆسیەی تایبەت دەخەینە گەڕ .
هاوکات هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە سەر لیستی پارتی گووتی پەرلەمانیش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لەو هەنگاوە دەکات و ئەم پرۆژە چاکسازییەوەک هەموو پەڕاوەکانی تر بە گرینگیەوە سەیر دەکات