رووسیا : ئەنتەرنەتی نشتیمانیمان بە سەرکەوتووییەوە تاقی کردۆتەوە
حکومەتی رووسیا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە ، پرۆسەی ئەنتەرنەتی نشتیمانیان بە سەرکەوتوویی تاقی کردۆتەوە .
ئەو تاقیکاری و هەوڵی بە نشتیمانی کردنی ئەنتەرنێت لەدووای پەسەند کردنی ئەو یاسایەوە هات کە پەرلەمانی رووسیا دەنگی بۆ داو هاوکات بوو بە جێگەی ناڕەزایەتی دەربڕینی رۆژنامەنووسان و رووناکبیران ، چونکە ڕایان وابوو رووسیا لەم ڕێگەوە سانسۆر دەخاتە سەر بیروڕای ئازاد .
رادیۆ فەڕەنسا لەمبارەوە رادەگەێنێت لەم تاقیکاریەدا چوونیەتی ڕاگرتنی خەتی ئەننتەرنێت لە هەندێک ناوچە و دابەزاندنی هەندێک بابەت لە سەر ئەو ماڵپەڕانەی دژی رووسیان سەرکەوتنی پێوە دیار بووە .
ئەلێکسی سۆکۆلۆڤ جێگری وەزیری پێوەندییەدیجیتاڵیەکانی رووسیا گووتی : ئەو تاقیکاریە نیشانی دەدەن ئێمە لە هەر کاتێکدا کە بەباشی بزانین دەتوانین ڕێگری لە هێرشی ڕاگەیاندنی نەیارانی خۆمان بکەیین .