په‌رله‌مانی عێراق به بێ ئاماده‌بوونی كورد یاسایی هه‌لبژاردنی په‌سه‌ندكرد
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له دانیشتنێكدا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی له ماده پازده‌وه تا كۆتایی په‌سه‌ندكرد.
له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی ماده پازده‌و شازده‌ی یاساكه‌دا په‌رله‌مانتارانی كورد دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێ هێشت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌و دوو ماده‌یه كه پێوه‌ندییان به فره بازنه‌یی و به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆو كۆتای ئافره‌تانه‌وه هه‌یه. ماده پازده ئاماژه به فره‌بازنه‌یی و كاندیدی تاكه كه‌سی و زۆرترین ده‌نگ ده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌ربژێره‌كانیش به ده‌نگ یه‌كسان بوون ئه‌و كات تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت.
كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ی تێكنه‌دا دانیشتنه‌كه‌یش بێ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌چوو كه دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه گه‌یشته ته‌لاری ئه‌نجوومه‌ن و له لێدوانێكدا ڕوونی كرده‌وه كه بۆیه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بووه تا به لایه‌نگریكردنی ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن تۆمه‌تبار نه‌كرێت.