ئەمریکا هێز ڕەوانە دەکات
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا بۆ پارێزگاری لە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا هێزی تایبەتی ڕەوانەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات .
رۆیتەرز لە زمان چەند بەرپرسێکی ئەمریکی دەنووسێت هەر ئێستا ئەو هێزە تایبەتە چواردەوری باڵیۆزخانەکەیان تەنیوە .
لە گەڵ گەیشتنی ئەو هێزە خۆپیشاندەران ئاگادار کراونەتەوە ، لە ئەگەری زیاتری هاتنە پێشەوە هێزەکانی ئەمریکا فەرمانی تەقە کردنی ڕاستەوخۆیان پێکراوە .