نێوانی ئێران و ئاڵمانیا گرژی تێکەوت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک کاردانەوەیەک بۆ تۆمەتبار کردنی ئێران لە لایەن ئاڵمانیاوە کە پەی وایە هەموو ئاڵۆزیەکانی ناوچە لە ژێر سەری سیاسەتەکانی ئێران دایە گووتی : ئاڵمانیا لە کاتێکدا بە درۆ و چەواشەکاری ئێمە تاوانبار دەکات ، چاوی لە ئاست ڕاستیەکان نوقاندووەو دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نابینێت .
عەبباس مووسەوی جەخت دەکاتەوە ئەو هەڵوێستانەی ئاڵمانیا لە هەمبەر ئێران گوماناوییەو ئێران پێداچوونەوە لە پێوەندییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە دەکاتەوە .
وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی ڕابردوو بە ئاشکرا ئێرانی تاوانبار کرد بەوەی ، هۆکاری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ئێران بووە .