به‌غدا .. خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرده‌وه

خۆپیشاندان و ناڕه‌زاى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه و به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربون.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له شارى به‌غدا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرده‌وه و به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربون.
له ئێستادا خۆپیشانده‌ران گه‌مارۆى باڵوێزخانه‌كه‌یانداوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش گازى فرمێسك‌ڕێژ به‌كار ده‌هێنن به‌مه‌به‌ستى بڵاوه پێكردنیان.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى دوێنێ به هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له شارى به‌غدا ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنى باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه به‌هۆیه‌وه، 34 كه‌س كوژران و 51 كه‌سیش برینداربون.