ئاڵمانیا : کوشتنی قاسم سلێمانی وڵامی پیلانە سەربازییەکانی ئێران بو لە ناوچەدا

حکومەتی ئاڵمانیا وەک کاردانەوەیەک بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەیی سوپای قودسی دەرەوە سنووری ئێران لە عێراق ، دەڵیت ئەوە وڵامێک بوو بۆ زیادخوازیەکان و پیلانە سەربازیەکانی ئێران لە ناوچەدا .

 

هاوکات خانمی ئولریکە دێمیر، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئاڵمانیا ئەمرۆ هەینی لە بەرلین گووتی ئێمەش نیگەرانی داهاتووی دۆخی ناوچەین .

خانمی دێمیر گووتی گرژییەکانی ناوچەیی گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە ، بۆیە ئەرکی ئێمە ئەوەیە دۆخەکە بەرەو ئارامی بگێڕینەوە .

Back to top button