هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مریكا گه‌مارۆی هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌قه‌ر و یوسفیهیاندا كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تێدا جێگركراون
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا له رێگای هێڕشێكی ئاسمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له به‌غدا كوشتن، حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مریكا كرد كه تۆله‌ی كوژرانی ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مریكا هێزه‌كانی خستۆته حاله‌تی ئاماده‌باشی و گه‌مارۆی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی داوه.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه كه ھێزەکانی ئەمریکا ھەردوو بنکەی (سەقەر) لە ناوچەی دۆرەو (ویوسفیە)ی سەربە بەغدای پایتەخت گەمارۆداوە کە سەربە ملیشیاکانی حەشدی شەعبی تێدا جێگیر كراون.
هه‌روه‌ها میدیا عێراقیه‌كان رایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد كه له به‌غدا بنكه‌كانی داخران، گواسترابنه‌وه ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازیه‌وه بۆیه گه‌مارۆ دراون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مریكا.