ئه‌ڵمانیا به‌شێك له‌سه‌ربازه‌كانی له‌عێراق ده‌كشێنێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/هێزه‌كانی-ئه‌ڵمانیا.jpg)
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بریاریداوه به‌شێك له‌سه‌ربازه‌كانی به‌ره‌و كوه‌یت و ئورده‌ن بگوازێته‌وه.
ئه‌نگرێت كرامپ كارنباوه‌ر، وه‌زیری به‌رگری و هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كردووه ده‌ڵێن: ئه‌و هێزانه‌ی له بنكه‌كانی به‌غداو تاجی دان، به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌گوازرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: ئه‌و هێزانه بۆ كوه‌یت و ئورده‌ن ده‌گوازرێنه‌وه‌و ئه‌گه‌ریش مه‌شقه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه، ده‌تواندرێت جارێكی دیكه بیانگه‌ڕێنینه‌وه.