ئه‌مریكا ڤیزه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نادات

بڕیاربوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی سه‌ردانی ویلایه‌ته‌  یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریكا بكات به‌ڵام به‌ یڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فیزه‌ نادات به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران

به‌پێی هه‌واڵێكی بڵاوكراوه‌ی “فۆرین پۆڵه‌سی” بڕیاربووه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 9ی كانوونی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، گوته‌یه‌ك له‌باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای ڤیزه‌ی له‌ ئه‌مریكا كردبوو، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی ڤیزه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

هه‌واڵه‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی جیهانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ هه‌رچه‌نده‌ حكوومه‌تی تاران چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ڤیزه‌كه‌یه‌، به‌ڵام دوێنێ ئیداره‌ی تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس ئه‌نجامداوه‌ و له‌وه‌ ئاگاداری كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هاتنی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ناده‌ن.

 

Back to top button