مه‌سرور بارزانی: هاوکاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش ده‌کات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/مه‌سرور-بارزانی.jpg)
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سێ ملیار دینار خه‌رج بكرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سوكاری پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕی داعش شه‌هید بوونه و تا ئێستا به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوە قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه له‌مڕۆوه كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌توانن بچن پاره‌كه وه‌رگرن.
میران به‌كر، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندووه: زیاتر له هه‌زار و900 شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕی داعش قه‌ربوو ده‌كرێنه‌وه، كه به‌شێكیان پێشتر به پێنج ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوە مابوو، کە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بۆیه بڕیار دراوه ئه‌وانیش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
میران به‌كر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: سه‌رۆكی حكوومه‌ت 3ملیار دیناری ته‌رخان كردووه و ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانەی ماون، ئه‌وانیش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بۆیه له‌مڕۆوه ده‌توانن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن و چه‌كیان بۆ ده‌كرێت و پێنج ملیۆن دیناریان پێ ده‌درێت.