ئێران جوڵە دەكات و ئەمریكاش ئامادەیە
كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت كە هێزەكانی ئەمریكا بە وردی چاودێری جوڵەی هێزەكانی ئێران دەكەن و بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەن
كەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە جوڵەی موشەكە بالیستیەكانی ئێران كردووە و ڕایدەگەیەنێت ئەمریكا لە ڕێگەی مانگی دەستكردەوە ئاگاداری هەر جوڵەیەكی سەربازی ئێرانە و بۆ ئەوەش سیستەمی بەرگری پاتریۆتی لە زۆر شوێن جێگیر كردووە
دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی چەندین جار بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام هەڕەشەی لێدانیان لە هێزەكانی ئەمریكا كردووە