مەولوود چاووش ئوغلو پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە دەکات
مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و رایگەیاندووە، تورکیا لە رۆژە سەختەکاندا پشتیوانی عێراق بووە و لەو پشتیوانییە بەردەوام دەبێت.
پەیوەندییەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کردبوو و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە. لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چاوش‌ئۆغڵو گوتی: “ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت بیگه‌یێنێت ئه‌وه‌یه، عێراق به‌ته‌نیا نییه و پێكه‌وه ئه‌م رۆژگاره سه‌ختانه تێده‌په‌ڕێنین. له راستیدا كوشتنی ژه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و كه‌سه یاوه‌ره‌كانیان، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی پێش و پاش رووداوه‌كه و به‌ئامانجكردنی بنكه‌كانی هێزه‌كان له‌نێو عێراق، بووه هۆكاری هه‌ڵكشانی زۆری گرژییه‌كان، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران”.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جەختکردنەوە لەوەی ئێمه وه‌ك توركیا هه‌رگیز نامانه‌وێ عێراق ببێته گۆڕه‌پانی به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، گوتی: “عێراق كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی تیرۆری. له‌كاتێكدا ته‌حه‌ددای گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی، ناكرێ دووباره بكه‌وێته‌وە ژێر كاریگه‌ری ناكۆكی و ململانێی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان”.