ھێمن ھەورامی: پەرلەمان و حكوومەت لەبارەی رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا كۆدەبنەوە

پەرلەمان و حكوومەت لەبارەی خاڵە سنوورییەكان و ناوەڕۆكی رێككەونی ھەولێر و بەغدا كۆدەبنەوە.

ھێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی ١ی ٢٠٢٠ لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند: ”ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، لێژنەی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمیی کوردستان بانگێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا و گفتوگۆ لەسەر ھێڵە گشتییەکانی دانوستانی ھەولێر و بەغدا بکرێت“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەوڵ دەدەن لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی شاندی دانوستانکاری حکوومەت لە پەرلەمان ئەنجام بدەن.

 

Back to top button