كوشتنی قاسم سولێمانی هاوسەنگی بافل و لاهور تێكداوە ناكۆكیەكان لە لێواری تەقینەوەدان
دوای كۆنگرەی یەكێتی و رێزبەندیەكانی كۆنگرە لە هێنانی دەنگ و كاندیدەكان پەیوەندیەكانی بنەماڵەی جەنگی و تاڵەبانی تێكداوە، بەشێوەیەك كە لە لێواری تەقینەوە دان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو یەكێتی بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” ناكۆكیەكانی لاهور و بافل لەناو كۆنگرەدا، گەیشتۆتە لێواری تەقینەوە، بافل جەنگی دوای كۆنگرە بەتەواوی هەوڵدەدات لە رووی دەسەڵاتەوە كۆنترۆڵی كۆی دەسەڵاتەكانی ناو یەكێتی بكات، كە پێشتر وابریار بوو بەرهەم ساڵح بكرێتە سەرۆكی یەكێتی بەڵام لە ئێستادا بافل هاتۆتە پێش و دەیەوێت دەسەڵاتی یەكێتی بگرێتە دەست”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات دوای كوشتنی قاسم سولێمانی بنەماڵەی جەنگی كە زیاتر پشگیری لێكرابوون لەلایان قاسم سولێمانی بەتەواوی لە شۆكدان، وەك پێشتر ناتوانن جوڵەی سیاسی بكەن، ئەم دەرفەتەش بافل تاڵەبانی هەڵقۆستۆتەوە، بۆ ئەوەی بەتەواوی پاشەكشە بە بنەماڵەی جەنگی بكات.
بافل تاڵەبانی كە بە میراتگری تاڵەبانی ناوی دەبرێت، لە ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكات ببێتە سەرۆكی یەكێتی بۆ هاوسەنگ كردنەوەی هێزەكەی لەگەڵ ماڵی جەنگی لەناو یەكێتی دا چونكە ماڵی جەنگی چ وەك ئەندام چ وەك دەنگ زۆرترین كەسیان بۆ سەركردایەتی ئەو ئەنجوومەنە دەرچووە”.