ئیسرائیل : ئێـران لەکۆتایی ئەم سـاڵ دبێتە خاوەن بۆمبی ناوەکی

بەرپرسانی ئیسرائیل هۆشداریان دا و گوتیان لە کۆتایی ئەم سـاڵ ئـێران بـڕی پێویست لە یۆرانیوم بەدەست دەهێنیت بۆ درووست کردنی بۆمبی ناوەکی و لـە ئێستا دا مانگانە 100 ـ 180 کیلۆ گرام لە یۆرانیۆمی پیتێندراو ئامادە دەکات و ئێرانیەکان پێویستیان بە کەمتر لە شەش مانگ هەیە بۆ گەیشتن بەم ئاستە و نزیکەی دوو ساڵــی دیکەیان پێویستە بۆ پێشخستنی ئەو مووشەکانەی کڵاوەی ناوەکی هەڵدەگرن.

لە بەیاننامەیەکی دا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ سێ شەممە گوتی ” ئێمە ئاگاداریـن چی دەکرێت لە پرۆگرامی ناوەکی ئێـران و ئـەوان پێیان وایـە دەتوانێت چەکی ناوەکی بەدەست بهێنیت و لێرە دا دووبارە دەیڵێمەوە کە ئیسرائیل ڕێگا نادات ئێران بـبێتە خـاوەن چەکی ناوەکی.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button