بەغدا مووچەی ئەو مانگەی دایە هەرێمی کوردستان

 

بانکی ناوەندی عێراق ، لقی هەولێر ڕایدەگەێنێت مووچەی ئەو مانگەیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە ، لە ڕێگەی هەژمارەی بانکییەوە .

 

لەمبارەوە عابد ساڵح بەرێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی هەژمارەی بانکی ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کراوە .

 

بڕی ئەو پارەی دراوەتە وەزارەتی دارایی بە پێی بڕیاری دیاریکراو ٤٥٣ ملیارد دیانر بووە .

 

بە لەبەرچاو گرتنی یاسای بودجەی ٢٠١٩ حکومەتی عێراق دەبێت مانگانە بڕی ٤٥٢ ملیار دینارڕادەستی هەرێمی کوردستان کات و هەرێمیش وەک مووچەی فەرمانبەران دابەشی کات

Back to top button