یه‌كێتی ئه‌ورووپا ره‌تی كرده‌وه هێزه‌كانیان له عێراق ببه‌نه ده‌ره‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/1-5.jpg)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانی له عێراق ده‌ركرد به‌ڵام بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نێوده‌وله‌تی لێكه‌وته‌وه به جۆرێك وڵاتانی جیهانی به نیگه‌رانیه‌وه له‌و بڕیاره‌یان روانی و هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌ورووپا ره‌تیده‌كاته‌وه به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی عیراق به‌نیازبن عیراق به‌جێبهێڵن.
پیته‌ر ستانۆ گوته‌بێژی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند كه : یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رگیز عیراق به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵێت و به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارییه‌كانیان بۆ گه‌لی عیراق هه‌موو ده‌نگۆیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه عێراق جێبهێلن.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا وتیشی: له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق به‌رده‌وام ده‌بین