تەرمی گەشیارانی فڕۆکە تێکشکێندراوەکەی ئوکراینا بە دەستی ئێران ، گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان
تەرمی هەموو ئەو گەشتیارە ئۆکراینانەی لە رووداوی تێکشاندنی بۆئینگی 752 بە مووشەکی ئێران گیانیان لە دەست دابوو، ئەوڕۆ یەکشەممە گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی ( کییڤ ) .
لە کاتی گەیشتنەوەیاندا بۆ خاکی وڵاتەکەیان لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەو کارمەندانی فڕۆکەوانی ئۆکراینا پێشوازییان لێ کرا .
ڤلۆدمیز زلنسکی ، سەرۆک کۆمار، ئۆلێکسی هوونجارۆک ، سەرۆک وەزیران و بەشێکی زۆری تر لە بەرپرسانی باڵا لەو مەراسیمەدا بەشدار بوون .
ئامادەبووان لەو مەراسیمەدا بە چاوی پڕگریانەوە تەرمی ئازیزانی هاووڵاتی خۆیان دەگوازتەوەو لە هەمانکاتدا وەک رێزێک بۆ هەموو قوربانیان، ئاڵای وڵاتی ئۆکراینا ، کەنەدا ، سوید ، ئەفغانستان، ئێران ، ئاڵمانیا و بەریتانیایان بەرز کردبۆوە و بە دەستی سەربازانی ئامادە بوو لەو مەراسیمەوە دەشەکانەوە