هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق به چه‌كی قورس و گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران
خۆپێشاندانه‌كانی بەغداو ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ى عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه و هێزە ئەمنییەکانی عێراق به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، به چه‌كی قورس و گازی فرمێسك ڕێژ وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە.
میدیاكانى عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له به‌غدا ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كی و له كه‌ربه‌لا پردی سه‌ره‌كی چریبه”ی ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه و چوار پردی سه‌ره‌كی پارێزگای موسه‌نا داخراون و هاتووچۆش له هه‌ر یه‌كه له سه‌ماوه و رومێسه په‌كیكه‌وتووه، هاوكات رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگای زی قار و موسه‌نا داخراوه.
خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تی 3 رۆژیان به حكومه‌ت دابوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانیان، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكانی ئه‌وانی نه‌داوه‌ته‌وه و واده‌كه‌ش كۆتاییهاتووه.
توندوتیژییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بەغداد کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربونی چەند 37 خۆپیشاندەری دیکەی لێکەوتەوە، هێزە ئەمنییەکان بەگازی فرمێسک‌ڕێژ روبەروی خۆپیشاندەران دەبنەوە.