كۆریای باشور بڕی 300هه‌زار دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له چه‌ند ساڵی رابردوو به هۆی باروودۆخی ناوچه‌كه و بوونی داعش و شه‌ڕی گرووپه‌كان به سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر و ئاواره روویان له هه‌رێمی كوردستانكرد، ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كی زۆری خستۆته سه‌رهه‌رێمی كوردستان، به له‌به‌ر چاوگرتنی دۆخی كوردستان وڵاتی كۆریای باكور هاوكار پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ده‌كات.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه كه حكومه‌تی كۆریا به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ “چۆی كوانگ جین”، كۆنسوڵی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌ت به‌و هاوكارییه‌یان واژۆ كردووه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی پرۆتۆكۆله‌كه كۆریای باشوور به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێك له‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ش، كه‌لوپه‌لی زستانه ده‌بن.