ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

 

دوای ئەوەی لە ساڵی ۲۰۱۷ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە سنوری مەرزی باشماغ هێندرانە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس تۆمار نەکرابوون، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی هاتوو چۆی هەولێر ڕایدەگەیێنێت ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێن.

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا کە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تێیدا هاتووە کە هاووڵاتیان و شوفێران و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەكاتەوە، ره‌زامه‌ندی دراوه‌ به ‌تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانەی‌ مۆدێل 2017 كه‌ له‌ گومرگی باشماخه‌وه‌ داخلی هه‌رێمی كوردستان كراون لە ماوەیەكی دیاریكراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت: “ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێران و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ینه‌وه‌ كە ره‌زامه‌ندی دراوه‌ به ‌تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانەی‌ مۆدێل 2017 كه‌ له‌ گومرگی باشماخه‌وه‌ داخلی هه‌رێمی كوردستان كرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی سزای دارایی بن به ‌مه‌رجێك تاكو رۆژی 2020/2/16 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ ‌له ‌دوای تیپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه‌یه‌ سزای دواكه‌وتن ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه ‌خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتووچۆی نه‌كردبێت بۆ تۆماركردن له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا”.

Back to top button