ئێــران .. بڕیاری ناردنی هێزی دەریاوانی بۆ گەروی هورمز لە لایەن کۆریای باشوور هیچ بیانۆیەکی نییە
حکومەتی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە بڕیاری کۆریای باشوور بە ناردنی هێزی دەریاوانی بۆ ناوچەی کەنداو و گەروی هورمز بە بڕیارێکی بێ بیانوی زانی.
لەم بارەیەوە عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا دەنووسێت بە چ بیانۆیەك دەیەوێت هێز ڕەوانەی ناوچەکە بکات
موسەوی ڕوونیشی کردەوە کە وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور ناوێکی ساختەی بەکار هێناوە لە جیاتی ناوی کەنداو ، ئەگەر وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور ناوە مێژوویەکەی کەنداوی فارس نەزانیت بە چ زانست و بیانۆیەك دەیەوێت هێزی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە بکات