ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی بۆ پشکنینی تەندروستی دوای هێڕشەکەی ئێران لە عێراق دەگوزێتەوە بۆ ئەڵمانیا

به‌رپرسی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌گوازێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستی دوای هێڕشی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ و پێگه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق

 

به‌رپرسی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ بێ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌ووه‌ی زیاتر بڵاو بكاته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كانیان بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌گوازنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستی، به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستی سه‌ربازانی و نه‌بوونی كاریگه‌ری موشه‌كه‌كانی ئێران له‌سه‌ر سه‌ربازانی له‌ داهاتوودا.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ زاری فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوانزه‌ سه‌ربازی له‌ به‌غداوه‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا گواستۆته‌وه‌.

Back to top button