سۆران عومەر لەسەر دۆسیەی عەینزاڵە به‌ 110 ملیۆن دینار سزا درا

خواكوڕك

دوێنی سێ شه‌ممه‌ 20/12/2016 سۆران عومه‌ر له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند داتایه‌كی هه‌ڵه‌ تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی نه‌وتی عه‌ینزاله‌، له‌لایه‌ن دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ بڕی 110 ملیۆن دینار سزادرا.

پێشتر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ چه‌ند داتایه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌كانی عه‌ینزاله‌‌ و ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌ و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كات‌.

مەسرور بارزانی دوای چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ زانیاریه‌كان و داتاكانی سۆران عومه‌ر چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵه‌ن، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌نای برده‌ به‌ردادگا.

دوای 6 مانگ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن مەسرور بارزانی ، دوێنێ دادگا بڕیاریدا، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ و زانیاری پێویست بۆ ئه‌و تۆمه‌ت و ناوزڕاندنه‌، سۆڕان عومه‌ر به‌بڕی 110 ملیۆن دینار سزا بدات.

پارێزەری مەسرور بارزانی پاش بردنەوەی دۆسیەكە رایگەیاند كە بریكارەكەی مەبەستی نیە پارە لە سۆڕان عومەر وەربگرێت بۆیە بریاری داوە تەنازول بكات لە 110 ملیۆن دینارەكە تەنها 250 دیناری لێوەر بگرێت.

له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌ناڵ و لایه‌نێك به‌رده‌وام ژماره‌ و داتایان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت بڵاوكردۆته‌وه‌، و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و داتا و ژمارانه‌ش ناراست و دروست نین، سكاڵای یاسایی له‌دژیان تۆماركراوه‌.

Back to top button