وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌رپرس بوو له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ ئێستا له‌ زیندان دایه‌

دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران فڕؤكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئۆكۆرانیایان له‌ تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان خسته‌ خواره‌وه‌، رووداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن كرا له‌ لایه‌ن ئێران و هه‌وه‌رها وڵاتان داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌س و كاری قوربانیانی نێ، فڕۆكه‌كه‌یان كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش رایده‌گه‌یێنێت ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی خسته‌ خواره‌وه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو كەسەی فڕۆكە ئۆكرانییەكەی خسته‌ خوارەوە لەئێستادا بەندكراوە، لەكاتێكدا ئەو ئەفسەرە ئەمریكییەی فڕۆكە ئێرانیەكەی خستەخوارەوە، خەڵات كرا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  ئەو ئەفسەرەی بەرپرس بوو لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئێرانییەكەی 32 ساڵ لەمەوبەر پاداشت كرا، لەكاتێكدا ئێران بەرپرسی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكەی دەستگیركردوە، خەڵك مافی خۆی بوو كە ساڵایان دەكرد لەسەر شاردنەوەی زانیاری لێیان، بەڵام حكومەت لەوە بەرپرسیار نییە.

 

Back to top button