توركیا: به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو 1350 كه‌س بوونه‌ته قوربانی
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له باكوری كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كورد نشین له توركیا بوومه‌له‌رزیه‌كی به‌هێز روویدا حكومەتی توركیا نوێترین زانیاری لە بارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، كە هەزار و 350 كەسی تێپەڕاندوە.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا له كۆنگریه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندورستی توركیا دوا ئاماری قوربانیه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو راگه‌یێندرا و رایانگه‌یاند كه به تا ئێستا 22 كەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هەزار و 330 كەسیش بریندار بوونه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ ئاشكرایكرد، كە بومەلەرزەكە زەرەر و زیانی بە بەندیخانەی ئەدیامان گەیاندوە و بەهۆیەوە زیندانییەكانیان گواستوەتەوە. باری نائاساییش لەسەرجەم ئەو پارێزگایانەدا راگەیەندراوە، كە بومەلەرزەكە زیانی پێگەیاندون.
ئەو بومەلەرزەیەی دوێنێ لە ویلایەتی ئەلازیغ و بەشێك لە توركیا و باكور و رۆژئاوا و باشوری كوردستانی دا، گوڕەكەی 6.8 پلە بوە بە پێوەری رێختەر و كۆی گشتی بومەلەرزەكانیش 149 دانە بوە و تەنها یەكێكیان وێرانكەر بوە.