هومام حه‌مودی بۆ سوپای ئه‌مریكا جانتاكانتان كۆبكه‌نه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ربكرێن له عێراق بڕۆن

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانی ده‌ركرد و هه‌روه‌ها خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ده‌رچوونی ئه‌مریكا له عێراق سازدرا سەرۆکی ئەنجوومی باڵای ئیسلامی عیراق داوای لە هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق کرد بە زوویی وڵاتەکە جێبهێڵن و لە رۆیشتن دوانەکەون.
هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومی باڵای ئیسلامی عیراق رایگه‌یاندووه كه سوپاسی عیراقیەکان ده‌كه‌م کە لە خۆپیشاندانی ملیۆنیدا بەشداریان کردووە و بە بەشداریتان لە خۆپیشاندانی ملیۆنی باشترین کارتان کرد، سەری سەرکردەکانی عەرەب و موسڵمانانتان بەرزکردەوە”.
سەرۆکی ئەنجوومی باڵای ئیسلامی عیراق لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رایگه‌یاندووه، عیراقیەکان سەروەریەکی کوموکورتیان ناوێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا جانتاکانتان ئامادەبکەن و لە رۆیشتن لە عیراق دوامەکەون به‌ر له‌وه‌ی گه‌لی عێراق ده‌رتان بكات