ڤیدیۆ : نوێنەری سەرۆکی رووسیا گەیشتە هەولێر

کەمێك لەمەوبەر، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە هاوکات نێردەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیایە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقیا، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، بڕیارە بەگدانۆڤ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، پرسی سووریا و پەیوەندی هەرێم و رووسیا لە رووی ئابووری و وەبەرهێنان تاوتوێ بکات.

پێشبینی دەکرێت لە دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و مۆسکۆ تاوتوێ بکرێت و سبەی میخائیل بۆگدانۆڤ پرێس کۆنفرانسێک لەمبارەیەوە ئەنجام بدات.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/472813270073638/?t=0

Back to top button