بەریتانیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ چین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگرت

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا سەرجەم گەشتەكانی بۆ ماوەی مانگێك بۆ وڵاتی چین رادەگرێت بەهۆی مەترسی بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هێڵی ئاسمانی بەریتانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە داوای لێبوردنی كردوە كە لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران و تیمەكانی فڕۆكەوانی، سەرجەم گەشتی هاتوو و رۆیشتووی راستەوخۆ بۆ وڵاتی چین رادەگرن، ئەوەش بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە ئێستا ژمارەی تووشبووان 6 هەزار كەسی تێپەڕاندوە و 132 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو خشتانەش كە لە پێگەی سەرەكی هێڵی ئاسمانی بەریتانیدا بڵاوكراوەتەوە، لەم مانگە و مانگی شوباتیش هیچ گەشتێك بۆ وڵاتی چین بەردەست نیە.

Back to top button